به‌غدا-اه‌ع
بانكی ره‌شید،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند، ده‌ستیان به پێدانی پێشینه‌و قه‌رز به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كردوه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان پاره‌كه دابه‌شده‌كرێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكی ره‌شید له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه، له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی عێراق، ده‌ستیان به پێدانی پێشینه و قه‌رز كردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا راگیرابو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه فۆڕمی داواكاری پڕده‌كرێته‌وه، پاشانیش له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه، پیشینه‌كه ده‌درێته پێشكه‌شكاران.