به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانى درێژكرده‌وه
كۆمسیۆنى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كانى داوه كهخوازیارن به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى داهاتوو بكه‌ن،له‌پێناو ڕه‌خساندنى هه‌لێكى فراوانتر بۆ سه‌ردان وتۆماركردن"،ڕوونیشیكرده‌وه"واده‌كه بهپاشكۆیهكى تر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانه‌وه كۆتایی دێت".
وتیشى"بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه به‌هۆى سستبوونى ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌رانى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى پارت وڕێكخستنه سیاسییه‌كانه‌وه هاتووه بۆ تۆماركردنى هاوپه‌یمانى سیاسى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا كه‌كۆتایی هات به‌تۆماركردنى (6)هاوپه‌یمانى نوێ،له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى تۆماركردنى پارته‌كان،ئه‌مه‌یش كۆى ئه‌و بابه‌تانه بووه كهلهكۆبوونهوهكهى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى باسیان لێوه‌كرا".
ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له16/10/2021 ،ئه‌مه‌یش له‌دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران وئهندامهكانى لهكۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وسهرۆكهكانى كۆمار ووه‌زیران وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئه‌نجومه‌نى باڵا دادوه‌رى،به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق كهسازكرا بۆ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى داهاتوو،هه‌روه‌ها لهپهرۆشى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى خاوێن ودادپه‌روه‌ر،وڕهخساندنى هه‌لى زیاتر بۆ تۆماركردنى ژماره‌یه‌كى زۆرتر لههاوپهیمانییه سیاسییه‌كان وفراوانتركردنى پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى،وپێدانى كاتى زیاتر بۆ ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ناوه‌نده‌كانى تۆماركردن بكه‌ن".