به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه‌ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه هێزه ئه‌منییه‌كان دوێنێى شه‌و په‌لاماردراون،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك لهتاوهرهكانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌ناوچه‌ى به‌هبه‌هانى له‌باكوورى بابل له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش په‌لامار وتێكدراوه.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگهكانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،شه‌وى دوێنێ دووشه‌ممه، هه‌واڵى ناڕاستیان بڵاوكرده‌وه،له‌باره‌ى په‌لاماردانى كه‌رته‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باكوورى پارێزگاى بابل".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك تاوه‌رى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با له‌ناوچه‌ى به‌هبه‌هانى له‌باكوورى پارێزگاى بابل تووشى په‌لامار وتێكدابووه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه،وهه‌ندێك كه‌س پیشانیانداوه كههێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه"،ئاماژه‌یشیدا"هێزێكى ئه‌منى ده‌ستبه‌جێ هه‌ستاوه به‌پرۆسه‌ى پشكنین وگه‌ڕان به‌دواى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییان ئه‌نجامداوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوایشى له"ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وبهكارهێنهرانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد به‌وردى زانیارییه‌كانى بڵاوبكه‌نه‌وه ،وههواڵى پرۆپاگه‌نده بڵاونه‌كه‌نه‌وه بۆ تێكدانى ڕاى گشتى".