بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و پارتانەی ئاشکراکرد کە تاڕۆژی 16ی ئەم مانگە ناوی خۆیان بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتوو تۆمارکردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهكان بۆ ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگهیاند" کۆمسیۆن خشتەی کارەکانى درێژکردووەتەوە ئەوەش بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوە و تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ماوەی دوومانگ.
وتیشی "ژمارەی ئەوهاوپەیمانێتیانەی کە تا 16ی ئەم مانگە تۆمارکراون گەیشتووەتە شەش هاوپەیمانێتی، هەروەها لە ساڵی 2018 دا 25 هاوپەیمانێتی پەسەندکراومان هەیە، کە تەنها دووهاوپەیمانی خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".
غەلای، ئاماژەی بەوەشکردووە "438 پارت داوای تۆمارکردنیان کردووە، لەناویاندا 45 لایەن کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەربڕیوە، هەروەها 232 پارت تۆمارکراو و 67 حیزبیش کە لە قۆناغی دروستبووندایە".
غهلاى ئەوەشی خستەڕوو دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ لایەنەکان تائێستا کراوەیە و لیستی کاندیدەکان قبوڵ دەکەن، ئەنجومەنی کۆمیسیاران دواتر ماوەی داخستن ڕادەگەیەنێت.