به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 كه‌مه به به‌راورد به سه‌رژمێرى كوردستان،رونیكرده‌وه هێزه كوردستانیه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى فیدڕاڵى.
شیروان میرزا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" به بڕواى ئێمه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى هه‌رێم كه رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى فێدڕاڵ و هه‌رێم به‌و شێوه‌یه ده‌نگى له‌سه‌ر نادرێت ،به‌ڵام هه‌موارده‌كرێته‌وه ،ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه".
رونیكرده‌وه" ئه‌گه‌ر هاتوو بڕگه‌ى تایبه‌ت به هه‌رێم له بودجه به‌م شێوه‌یه ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درێت ،هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پارێزراو بكات،وبه‌شه بودجه‌ى هه‌رێمیش پارێزراو بێت،چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ین بزانین پابه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چیه،به‌و لایه هه‌نگاو ده‌نێین،رونیشیكرده‌وه كه‌مكردنه‌وه یان زیادكردنى مه‌رجه‌كانى ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌وه ناگهیهێنێت ئه‌و رێژه‌یه‌ى دیارى كراوه 12.67 % كه‌مبكرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ى خۆى له بنه‌مادا كه‌مه".
میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم، كه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى دانراوه، نزیكه‌ى له (%14)ه نه‌ك 12.67 %".