كازمى ڕێنماییدا به‌ڕاگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رى پرۆژه‌ى نیشتمانى بۆ به‌كارخستنى گه‌نجان

ناوخۆ
  • 18-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى ڕاسپارد ده‌ستپێشخه‌رى پرۆژه‌ى نیشتمانى به‌كارخستنى گه‌نجان ڕابگه‌یه‌نێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌م وتانه‌ى كازمى له‌میان كردنه‌وه‌ى پێشانگاى درووستكراوى عێراقه‌ هاتووه‌،كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى له‌پێشانگاى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى به‌ئاماده‌بوونى مه‌نهه‌ل عه‌زیز وه‌زیرى پیشه‌سازى سازكرا".
    ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى كازمى ڕایگه‌یاند"ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى زۆر بووینه‌ته‌وه‌،وگوێ ناده‌ین به‌هه‌وڵه‌كانى گومانكردن له‌ئه‌ركى حكومه‌ت ودانانى دار له‌تایه‌كه‌ ،گرنگ لاى ئێمه‌ چۆنێتى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیانه‌".
    وتیشى"عێراق خاوه‌ن هزر وتوانایه‌كى زه‌به‌لاحه‌ وده‌توانرێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌ى داهێنان وبنه‌مایه‌ك بێت بۆ ناوچه‌كه‌ وجیهان،چونكه‌ سه‌رده‌مه‌ دوور ودرێژه‌كانى دیكتاتۆرییه‌ت وجه‌نگ وقه‌یرانه‌كان ڕێگریان كرد له‌ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدانى توانا نایابه‌كانى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پاڵپشتى وپارێزگاریكردن له‌پیشه‌سازى خۆجێى مه‌ودایه‌كى فراوانى هه‌یه‌ له‌پرۆگرامى حكومه‌ت،وكاریش ده‌كه‌ین بۆ ڕه‌خساندنى ژێرخانى پێویست بۆ دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار له‌پێناو دووباره‌ زیندووكردنه‌وه‌ى پیشه‌سازى عێراق،له‌م ڕێره‌ویشدا پشت به‌تواناى گه‌نجانى وڵاته‌كه‌مان ده‌به‌ستین".
    وتیشى"ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌ئێستادا هه‌موو تواناكان بخه‌یه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى پیشه‌سازى عێراق،وپێكه‌وه‌ كاریش بكه‌ین بۆ پاراستنى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكانى ڕاسپاردووه‌ به‌ڕاگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رى پرۆژه‌ى نیشتمانى بۆ به‌كارخستنى گه‌نجان،بۆ هاریكاریكردنى ده‌رچووانى گه‌نج له‌دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى بچووكى پیشه‌سازى تاوه‌كو ڕۆڵى هه‌بێت له‌به‌ره‌وپێشبردنى  پیشه‌سازى خۆجێى وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكاریش له‌هه‌مان كاتدا".
    ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت هه‌ستاوه‌ به‌كۆمه‌ڵێك چاكسازى بۆ پشتیوانیكردنى پیشه‌سازى له‌ڕێگاى په‌ڕه‌ى سپى بۆ چاكسازى وبوودجه‌ى ساڵى 2021،وهه‌روه‌ها باجمان خستۆته‌ سه‌ر به‌رهه‌مى هاورده‌كراوه‌ بۆ پاڵپشتى وپارێزگاریكردن له‌به‌رهه‌مى نیشتمانى خۆماڵى"،ئه‌وه‌یشى وت"حكومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ناوچه‌كانى پیشه‌سازى له‌موسڵ وبه‌سڕه‌ وناسڕیه‌ وئه‌نبار وسه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق".
    كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتى"پشتیوانى وه‌زیرى پیشه‌سازى ده‌كه‌م،وچاوه‌روانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵێكى گه‌وره‌ بگێڕێت له‌به‌هێزكردنى پیشه‌سازى عێراق وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌ى،وهه‌موو پاڵپشتى وپشتیوانییه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ بێت كه‌ڕكابه‌رى به‌پیشه‌سازییه‌كانى ده‌كات".