لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى:ڤاكسینى كۆرۆنا به‌ خۆرا دابه‌ش ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 18-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌رناده‌نه‌ گرێبه‌سته‌كانى تایبه‌ت به‌ ڤاكسینى كۆرۆنا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پێكۆته‌كه‌ به‌ خۆڕا دابه‌ش ده‌كرێت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه‌.
     
    جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، رایگه‌یاند:" كارى لیژنه‌كه‌ چاودێرى كردن و یاسادانانه‌ و ده‌ستوه‌رناداته‌ رێكه‌وتنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌كڕینى ڤاكسینى كۆرۆناوه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لیژنه‌كه‌م داواى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌ به‌ نوسراوێكى فه‌رمى دوا پێشهاته‌كانى تایبه‌ت به‌ ئۆپراسیۆنى گرێبه‌ستى كۆمپانیاكان كه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن"، وتیشى له‌ ماوه‌ى دوو مانگ ڤاكسینه‌كه‌ ده‌گاته‌ عێراق".
    موسه‌وى باسى له‌وه‌كرد" پێكوته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خۆڕا دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر چین و تویژه‌كان ،سه‌ره‌تا به‌سه‌ر كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاقیده‌كرێته‌وه‌،هه‌روه‌ها كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان و كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌".