بهغدا-اهع-سهنا بدێرى
و:سۆما جاف
لیوا یهحیا ڕهسول وتەبێژى فەرماندەیى گشتى هێزە چەکدارەکان دووپاتیكردهوه، لەئێستادا دانیشتوانى شارۆچكهى شنگال بەبوونى هێزهكانى پۆلیسى فیدراڵى خۆشحاڵن.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق(اهع)،ئهمڕۆ دووشهممه، ڕایگەیاند، بارودۆخى شارۆچكهى شنگال زۆر جیاوازترە لەپارێزگاکانى دیالە و کەرکوک چونکە ئەو دوو پارێزگایە لەژێر کۆنترۆڵى دەسەڵاتى فیدراڵیدان و گەلى ئێزیدیش لەشنگال نەهامەتى زۆریان چەشتووە".
وتیشى،" لەئێستادا خەڵکى بەبوونى هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵى ئاسودەن ئەوەش واى کردووە بەراورد بە جاران بارودۆخى ئەمنى باشتر ببێت لەشارۆچكهكهدا و گەڕانەوەى ئاوارەکانیش دەستى پێکردووەتەوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد"ئۆپراسێۆنى پێشوهختهى زۆر لەو ناوچانەى ئەنجام دەدرێن کە نهتهوه و ئاین و ئاینزاکانى تێدایە و لەلایەن خەڵکیشەوە دڵخۆشن کە حکومەتى فیدراڵ دۆسیەى ئەمنى ناوچەکەى خستووەتە ژێر ڕکێفى خۆیەوە و بەپێویستیشى دەزانێت جەخت لەسەر پاراستنى ئەو ناوچەیە بکرێت و تیرۆریستان دەربکرێن تێیدا".