بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، پشتگیرى تەواوى چالاککردنى سەکۆیەکى ئەلکترۆنى بۆ دەستەى خاڵە سنوریەکان و پرۆژەى بە ئەلکترۆنیکردن دەکات.
نوسینگهى راگهیاندنى كازمى لە ڕاگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند:" کازمى چاوى بە عومەر وائیلى سەرۆکى دەستەکە کەوتوە و پشتگیرى تەواوى خۆى بۆ پرۆژەى بە ئەلکترۆنیکردنى خاڵە سنوریەکان و کۆنترۆڵکردنى تەواوەتیان کردوە بە ئامانجى بنەبڕکردنى سەرپێچیەکان و زیادکردنى داهاتى حکومەت.
بەگوێرەى راگەیەندراوهكه کازمى ستایشى ڕۆڵى گەورەى دەستەکەى کردوە لە چاودێرى و سەرپەرشتیکردن و وردبینى و لایەنى ئاسایشى فەرمانگەکانى خاڵە سنوریەکان و هەروەها باس لە ڕێوشوێنەکانى تایبەت بە چالاککردنى سەکۆیەکى ئەلکترۆنى کراوە کە لەلایەن دەستەکەوە ئامادەکراوە.
لاى خۆیەوە عومەر وائیلى جەختی لەوە کردوەتەوە، ساڵى 2021 ساڵێکى تایبەت و سەرکەوتوو دەبێت و تەواوکەرى ساڵى ڕابردوو دەبێت لە بەدەستهێنانى داهات بۆ پشتگیریکردنى موچە و کۆنترۆڵکردنى سەرپێچیەکان و لەناوبردنى گەندەڵى و گەندەڵکاران.