وه‌زیرى ته‌ندروستى:عێراق به‌شێوه‌یه‌كى باش كۆنتڕۆڵى كۆرۆناى كردووه‌

ناوخۆ
  • 17-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتنی ته‌واو بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ده‌ستبهێنن، هۆشداریشده‌دات له‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.
     
    ته‌میمی له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" عێراق به‌رێژه‌یه‌كی باش كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه‌، له‌ئێستادا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر له‌ 93 % و هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردنیش 2%یه‌ ، رێژه‌ی مردنیش كه‌ رۆژانه‌ زیاد ده‌كات ته‌نها 2%یه‌، به‌جۆرێك هه‌نگاوه‌كانمان گرته‌به‌ر كه‌ توانیمان ژیان بۆ عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه‌".
    وتیشی، "رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ به‌رون و راشكاوی زانیاریه‌كان بۆرایگشتی ده‌خه‌نه‌ڕو، جگه‌ له‌وه‌ش رۆژانه‌ ئه‌نجامی پشكنینی 40.000 هه‌زار پشكنین ده‌خرێته‌ڕو".
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌،  شێوازه‌ گۆڕاوه‌كه‌شی ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ پێویستی به‌ تاقیگه‌ی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌.
     
    ته‌میمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته‌ هه‌مو میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرنگی بده‌ن به‌و زانیاریانه‌ی به‌ كه‌ دروستن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و خۆیان له‌و لێدوانه‌ ناڕاست و بێ بنه‌مایانه‌ به‌دوربگرن كه‌ كێشه‌ و مه‌ترسی له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و میدیایانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ده‌كه‌ن.