به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،رایگه‌یاند ئاسته‌نگى هونه‌رى گه‌وره هه‌یه له به‌رامبه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامى لیژنه‌كه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى یاساى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن سازكرد،كۆمسیۆن باسى له‌و ئاسته‌نگیانه هونه‌ریانه كرد كه روبه‌رووى كۆمسیۆن ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وپێویستى به كاتى زیاتر هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ورده‌كارى ئه‌م پرسه په‌یوه‌سته به كۆمسیۆنه‌وه ،و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیش پێویستى به هه‌ندێك بنه‌ماوه هه‌یه په‌یوه‌ندى به مادده‌ى 64ى ده‌ستوره‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى بدات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن یان ئه‌نجام نه‌دانى یان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن".