به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
وه‌زاره‌تى ناوخۆ بریاره‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا كرد له میان سه‌ردانی كردنى باره‌گاى پۆلیسى فیدڕاڵى و چاوپێكه‌وتنى به بریندارانى وه‌زاره‌ته‌كه.
لیوا خالید محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زبران به یاوه‌رى وه‌زیرى ئه‌شغال و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشینى سه‌ردانى باره‌گاى پۆلیسى فیدڕاڵى كرد و چاوى به كه‌س و كارى شه‌هیدان و بریندارانى وه‌زاره‌ته‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى دواى ئه‌وه دێت كه بریارى دا كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌م چینه سازبكات و گرنگترین ئاسته‌نگیه‌كانى ئه‌م چینه چاره‌سه‌ر بكات و گۆێ بیستى ئه‌و پێشنیارانه بێت كه داكۆكى له‌م چینه بكات".
وتیشى"كازمى چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد كه به سودى بۆ ئه‌م چینه هه‌بێت ،له‌گه‌ڵ بونیاتنانى سه‌نته‌رێى ته‌ندروستى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى بریندارانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و خه‌رجكردنى پاداشتى 12 مانگ كۆتاى خزمه‌تى ئه‌م به‌شه‌ى ساڵ".
محه‌نا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" له نێو ئه‌و بریارانه پێدانى مۆڵه‌ته بۆ خێزانى كارمه‌نده كه‌م ئه‌ندامه‌كان له وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌ربن به‌مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى هاوژینه‌كانیان یان كه‌سانى نزیكیان له‌گه‌ڵ پێدانى موچه له وه‌زاره‌تى كار بۆ كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن".