بهغدا-اهع
شانەی قەیرانەکان لە پەرلەمان داویکرد سنورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دابخرێن، ئەوەش وەک ڕێکارێک بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا.
جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ههواڵى عێراقی(اهع) ئهمڕۆ یهكشهممه، رایگهیاند:" ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر دڵخۆشکەر بەردەوامە لە کەمبوونەوە و ئەوەش ئاماژەیەکی باشە".
وتیشی، "ئەو ڕێکارانەی کە حکومەت گرتوویەتیەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوییەکەی کۆرۆنا لەناو عێراق زۆر باش و لەکاتی خۆیدا بوو، بەڵام هێشتا هەندێک سنورکراوەیە، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابخات، بەتایبەت ئێران، سوریا و تورکیا بۆ ماوەی 14ڕۆژ".
موسەوی ئاماژهى بهوهكرد "پابەندنەبوون بە ڕێکارە تەندروستییەکانەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەردەوامە، جەنجاڵی و کۆبوونەوەکانیش هێشتا بوونیان هەیە، ئەوەش ئاماژەیەکی نەرێنییە".