به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
غایب عومه‌یرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ئاشكرایكرد،په‌رله‌مان له‌هه‌وڵدایه بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاساى چاره‌سه‌ركردنى ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا زیاتر له‌شه‌ش ملیۆن كه‌س له‌ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان نیشته‌جێن.
عومه‌یرى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى چاره‌سه‌ركردنى ناوچه هه‌ڕه‌مییه‌كان یه‌كێكه له‌یاسا گرنگه‌كان كه‌له‌خوله‌كانى ڕابردووى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه،به‌ڵام به‌هۆى فشارى سیاسی فه‌راهه‌منه‌كراوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان له‌عێراق پێویستییان به‌چاره‌سه‌رى ڕیشه‌ییه ،ویاساكه‌ش له‌ئێستادا له‌لاى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى وئاوه‌دانكردنه‌وه‌دایه،وهه‌وڵێكى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى"یه‌كه‌م ودووه‌مى"بۆ بكرێت له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌وڵێكى زۆر ده‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى فه‌راهه‌مكردنى یاساكه بۆ كوتاییهێنان به‌قه‌یرانى ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"زیاتر له 17% ى دانیشتوانى عێراق واته له‌سنوورى زیاتر له6 ملیۆن كه‌س له‌ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان نیشته‌جێن".
عومه‌یرى وتیشى"یاساى ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ یاساى جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وی وبێستانه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ى بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌م باره‌یه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ملیۆنه‌ها خێزانیش هه‌ن له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان نیشته‌جێن".
ڕوونیشیكرده‌وه"یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته له‌میان تاپۆكردنى زه‌وییه‌كان له‌ماسته‌رپلانى سه‌ره‌كى ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ى زه‌وییه‌كه خزمه‌تگوزارى بێت نه‌ك زه‌وى سه‌وزایی وسه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكیش نه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى بڕه پاره‌یه‌كى هێمایی له‌سه‌رپێچیكاران كه له‌سندووقێكى تایبه‌ت داده‌نرێت له‌ژێر ناوى سندووقى چاره‌سه‌ركردنى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى وت"ده‌توانرێت سوود له‌و پاره‌یه ببینرێت له‌بابه‌تى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى وژێرخانه‌كانى".