لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى رێنمایى ده‌دات به‌ جێبه‌جێكردنى رێكارى پێویست له‌فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان

ناوخۆ
  • 16-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنمایی دایه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ولایه‌نه‌ حكومییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕێنمایی دایه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ولایه‌نه‌ حكومییه‌كان به‌جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان پابه‌ندكردووه‌ به‌په‌یڕه‌وكردنى ڕێوشوێنه‌كان وپابه‌ندكردنى فه‌رمانبه‌ران وسه‌ردانیكه‌ران به‌به‌ستنى ده‌مامك وقه‌ده‌غه‌كردنى گردبوونه‌وه‌ وپاراستنى مه‌وداى دووركه‌وتنه‌وه‌ى جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى كه‌ره‌سته‌كانى شووشتن وپاكژكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌ردانیكردن كه‌پێویستى به‌ئاماده‌بوونى كه‌سه‌كانه‌ وپه‌نابردن بۆ توانا ته‌كنلۆجییه‌كان".
    لیژنه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ نابێت پارێزگاره‌كان ڕێوشوێنێكى تر بگرنه‌به‌ر پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵا بێت كه‌ڕه‌نگه‌ ڕۆڵى هه‌بێت له‌سووكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى ده‌بێت بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".
    وتیشى"له‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌كه‌یش هاتووه‌ توندكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى سزادان بۆ سه‌ر (دووكان وچێشتخانه‌ وقاوه‌خانه‌ ومۆڵ ویانه‌ وهۆڵى وه‌رزشى وهۆڵه‌ بۆنه‌كان"وسه‌پاندنى پێبژاردن له‌سه‌رووى 5 ملیۆن دینار یان داخستن بۆ 90 ڕۆژ".
    لیژنه‌كه‌ هانى ئه‌وه‌یشیدا هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ڕێگاى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى كه‌ده‌بێت بگیرێته‌به‌ر وبانگه‌شه‌ى بۆ بكرێت له‌سوودى ڤاكسینه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى".