كازمى:وڵات به‌ڕه‌وشێكى دژوار و ئابورى سه‌ختدا تێده‌په‌رێت به‌هۆى خراپى به‌رێوه‌بردن و پلاندانانه‌وه‌

ناوخۆ
  • 16-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،وڵات به‌ڕه‌وشێكى دژوار و ئابورى سه‌ختدا تێده‌په‌رێت به‌هۆى خراپى به‌رێوه‌بردن و پلاندانانه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،برینداره‌ پاڵه‌وانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌گاى پۆلیسى فیدڕاڵى به‌سه‌ركرده‌وه‌،وبه‌ڵێنیشیدا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌بینینى قاره‌مانانى پۆلیسى عێراقى پارێزه‌رانى هه‌موو هاوڵاتییه‌كى عێراقى له‌زاخۆ تاوه‌كو فاو،ئه‌وه‌یشى وت"قاره‌مانانى پۆلیس پاله‌وانن گیانى خۆیان كرده‌ قوربانى وشه‌هیدبوون،وهه‌ندێكیان له‌كاتى به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیان برینداربوون".
    كازمى له‌كاتى دیدارى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى پۆلیس له‌جه‌ژنى پۆلیسدا به‌ڵێنیدا ڕاسته‌خۆ به‌دواداچوون بۆ كه‌یسى برینداره‌كانیان بكات،ئه‌وه‌یشى وت هه‌موو مافه‌كانى پۆلیس ده‌سته‌به‌ره‌،وئه‌م دیداره‌یش له‌گه‌ڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانیانه‌.
    كازمى ئاماژه‌یشیدا"به‌شاندێكى گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ناوخۆ ونیشته‌جێكردن وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وته‌ندروستى وكار وئه‌میندارى به‌غدا وبریكارى وه‌زاره‌تى دارایی وفه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى بۆ نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان وتێپه‌ڕاندنى بیرۆكراتییه‌ت كه‌بۆته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانى هه‌ندێك له‌مافه‌كانى پۆلیس".
    ڕایشیگه‌یاند"گرفتێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ده‌سته‌به‌ركردنى پاڵپشتى بۆ چینێكى گه‌وره‌ى برینداران ئه‌وانه‌ى كه‌مافه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌،وهه‌ندێكیان به‌ته‌واوه‌تى كه‌مئه‌ندامن ،سه‌ربارى تێپه‌ڕینى كاتێكى زۆر به‌سه‌ر ڕایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان ،ئه‌مه‌یش كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى ڕاشكاوانه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان". 
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕوونیكردۆته‌وه‌"په‌یوه‌ندى له‌نێوان ده‌وڵه‌ت وحكومه‌ته‌كان ونێوان هاوڵاتى په‌یوه‌ندى مافه‌ وئه‌ركه‌كانه‌،وه‌ك چۆن پاڵه‌وانه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كارمه‌ندانى پۆلیس شایسته‌ مافه‌كانن به‌بێ كه‌موكورتى".  
    كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاكردن بۆ نه‌هێشتنى هه‌موو ئاسته‌نگى وئاڵنگارییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى نۆرینگه‌ى ته‌ندروستى ونه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌ پاڵه‌وانه‌كان،وده‌توانرێت پزیشكى بیانى وئامێرى پێشكه‌وتووى پزیشكى ده‌سته‌به‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان".
    كازمى به‌پێویستیشى زانى هاریكارى پێكه‌وه‌یی هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى نوێى هیوا وگه‌شبینى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى كارمه‌ندانى پۆلیسى بۆته‌وه‌ به‌واقیعیانه‌".
    كازمى جه‌ختیشیكرده‌وه‌ پرۆگرامێكى داڕشتووه‌ بۆ بینینى برینداره‌ قاره‌مانه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه‌،بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌یسه‌كانیان چونكه‌ شایسته‌ى هه‌موو بایه‌خدانێكن ".
    ڕایشیگه‌یاند"وڵات به‌ڕه‌وشێكى دژوار و ئابورى سه‌ختدا تێده‌په‌رێت به‌هۆى خراپى به‌رێوه‌بردن و پلاندانانه‌وه له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا". 
    كازمى وتیشى"ده‌مانه‌وێت وڵات بنیات بنرێت وگه‌نجاكانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى رۆشنبیرى ژیان وهیوایان به‌داهاتوو ئاڕاسته‌ بكه‌ین نه‌ك به‌سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگا وكلتوورى مه‌رگ".
    كازمى له‌كۆتایی قسه‌كانى وتى"هه‌موو مافه‌كانتان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت دواى لابردنى ئاسته‌نگییه‌كان وتیمێكى كاریش دروستده‌كه‌ین بۆ به‌دواداچوونى مافه‌كانتان وپاشان چاوپێكه‌وتنیش ده‌بێت بۆ به‌دواداچوونى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".