به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پابه‌ندبوونى بهوادهى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا،ئاماژیشیدا دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ بهشداریكردنىتهمهنه نوێیه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
شێروان دوبردانى په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارتى پابه‌نده بهوادهیهى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاریكراوه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان چ له‌شه‌شى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ بێت یان له‌دواى ئه‌م واده‌یه‌یش".
ئاماژه‌یشیدا"له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا له‌نێوان لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار،بۆ تاوتوێكردنى لایه‌نى هونه‌رى وڕێوشوێنهكان،وهه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن به‌هۆى فشاره‌كانى واده‌كه ونه‌بوونى كاتى پێویست له‌میان ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ماوه،ناتوانێت هه‌ڵبژاردنى خواست له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆى ئه‌نجامبدات".
دوبردانى وتیشى"له‌ڕووى هونه‌رى وڕێوشوێنهكانهوه،باشتر وایه هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ دوابخرێت چونكه،سێ ته‌مه‌نى نوێ هه‌ن به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌مه‌یش واده‌خوازێت كۆمسیۆنى دوو ملیۆن وشه‌ش سه‌د كارتى ئه‌لیكترۆنى ده‌سته‌به‌ر وڕاده‌ست بكات،ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا پێویستى به‌كات هه‌یه".
ئه‌وه‌یشى وت"دۆسییه ئاواره‌كانیش هێشتا دانه‌خراوه،وزۆربه‌ى هاوڵاتیانیش تاوه‌كو ئێستا كارتى بایۆمه‌ترییان وه‌رنه‌گرتووه،به‌هۆى جیاوازى كلتوورى هه‌ڵبژاردنه‌كان،له‌پاڵ ڕه‌خساندنى هه‌لى زهمنى گونجاو بۆ ده‌ركردنى بڕیارێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".