بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە، ئەمڕۆ شەممە ،رێوشوێنەکانی بۆ لابردنی عێراق لە لیستی وڵاتانی پڕ مەترسی لە ناوچەکانی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستی رونکردەوە .
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەت ئەمڕۆ لەراگەیەندراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"وەزارەتی دەرەوە بە تێکۆشان و لەڕێگەی باڵیۆزخانەکانمانەوە لە سەرتاسەری جیهان کاری کردوە بۆ رونکردنەوەی هەوڵەکانی عێراق لە شەڕی دژی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان، هەروەها پابەندبونی خۆی بە ستانداردە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان نیشان داوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانەی عێراق لە برۆکسل گەیشتوەتە بەشی کاری دەرەکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لەبارەی ئەو پێوەرانەی کە یەکێتی ئەوروپا پەیڕەوی دەکات بۆ لە خۆگرتنی وڵاتان لە لیستی نوێدا، هەروەها دو یاداشتنامهى فەرمی پێشکەش بە یەکێتییەکە کردوە.
باسی لەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە برۆکسل چەند کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە و یەکێک لەو دیدارانە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەشی سەقامگیری و خزمەتگوزاری و بازاڕەکانی پایتەخت لەکۆمسیۆنی ئەوروپا بو، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەی دەرکردنی عێراق لەلیستی یەکێتیی ئەوروپا بۆ وڵاتانی پڕ مەترسی لەڕوبەری سپیکردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیرۆریستان.
سەحاف ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو هەنگاوانەی کە دەبوایە وەزارەتی دەرەوە بەو ئاڕاستەیەدا بیبا، ئەوەیە کە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە نامەیەک ئاڕاستەی هاوتاکانی بکات لە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ناڕەزاییان پێبگەیەنێت.