ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر شه‌ش تیرۆرستى له‌ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 16-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر شه‌ش تیرۆرستى له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى وڵاتى ده‌ستگیركرد.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌ركى ڕاسپێردراوى خۆیان جێبه‌جێكردووه‌ كه‌چه‌ندین پارێزگاى گرتۆته‌وه‌"،وتیشى"یه‌كه‌م پرۆسه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك بووه‌ وشارۆچكه‌كانى داقوق وحه‌ویجه‌ى گرتۆته‌وه‌،وبۆته‌ هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى داعش ،كه‌چى پرۆسه‌ى دووه‌م له‌شارۆچكه‌ى شه‌رگات له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدرا وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى ترى تیرۆرستانى داعش".
    ڕه‌سول ئه‌وه‌یشى وت"پرۆسه‌ى سێیه‌م له‌هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار وبه‌غدا وله‌هه‌ردوو ناوچه‌ى گه‌رمه‌ وتاجى وناوه‌ندى پارێزگاى به‌غدا ئه‌نجامدرا وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرست له‌نێویشیاندا سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش هه‌یه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ر تیرۆرستانى گیراوه‌ته‌به‌ر".