به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر عهبدولحیسێن هنداوى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌ى خۆى پیشانداوه بۆ پاڵپشتى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له رووى چاودێریه‌وه.
هنداوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" كۆبونه‌وه‌ى فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هه‌ریه‌ك له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا وكاربهرێكخهرى فه‌ره‌نسا بۆ تاوتوێ كردنى پرسى چاودێرى كردنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاڵپشتى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له بوارى چاودێرى كردن".
له لایه‌كى تره‌وه هه‌نداوى وتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ى دیارى كراوه بۆ هه‌ڵبژاردن ،و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رۆلێان هه‌یه له دیارى كردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن مافى ئه‌وه‌ى نیه واده‌ى هه‌ڵبژاردن دیارى بكات ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كۆمسیۆن خشته‌یه‌كى دیارى كراوه داناوه بۆ ئۆپراسیۆنى هه‌ڵبژاردن به‌ڵام هه‌ندێك له هێزه سیاسیه‌كان رازى نه‌بوون به‌و واده‌یه داواى ئه‌وه‌یان كرد واده‌ى تۆماركردنى لایه‌نه‌كان و هاوپهیمانیهكان بۆ ئه‌وه‌ى چانسێكى گه‌وره‌تریان پێ بدات به بڕواى خۆیان ئه‌و كاته كه‌مه بۆ تۆمار كردنى پاڵیوراوان و هاوپه‌یمانان"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا داواى له كۆمسیۆن كرد رونكردنه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات له باره‌ى ئه‌و داواكاریانه‌وه چ له توانایدا بێت یاخود نا".
وتیشى"دواخستنى هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆچونى هه‌ندێك لایه‌نه سیاسیه‌كانه ،هه‌ڵوێستى فه‌رمى نیه".