به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه نه‌وتى عێراق له‌كیشوه‌رى ئاسیا به‌رزترین نرخى هه‌یه
عەبدولجەبار، لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا له‌كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ئاماژەى بەوەداوە، نرخى نەوت لە 55 دۆلار جێگیر دەبێت و لە کیشوەرى ئاسیادا نەوتى عێراق بەرزترین نرخى هەیە و نەوتى بەسڕە بە بەرزترین نرخى دەفرۆشرێت کە بەرمیلى 55 دۆلارە.
ئاماژەى بەوەشداوە، تێچووى بەرهەمهێنانى یەک بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان 20 دۆلارە، هەرێم پابەند نییە بە کەمکردنەوەى نەوتى عێراق بەپێى ڕێککەوتنى ڕێکخراوى "ئۆپێک+" كە پشکى عیراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە.
وەزیرى نەوت جەختلەوەشدەکاتەوە، سەروەتى نەوت لە هەرێمى کوردستان لە بەرژەوەندى گشتیدا نییە و پێویستە بڕیارێکى سیاسى هەبێت و بابەتى نەوتى هەرێم یەکلایى بکاتەوە، دەشڵێت، " زیادبوونى نرخى نەوت دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى کوردتهێنان و پابەندبوون بە پشکى پترۆدۆلارەوە بۆ ئەو پارێزگایانەى شایستەن".
ئاشكرایشى كرد"وه‌زاره‌تى نه‌وت قه‌رزى لاى وه‌زاره‌تى كاره‌بایه به‌بڕى 6 تریلیۆن دینار"،ئاماژه‌یشیدا"عێراق پێویستى به‌هاورده‌كردنى غاز هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با".