به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رله‌نوێ ئاماده‌یی خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌مانگى ئه‌یلولی داهاتوو.
جومانه گلای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو گفتوگۆكراوه.
وتیشی، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاسته‌نگه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ته‌كنیكی كۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له 6ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه".
جومانه گلای ره‌تیكرده‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی بۆ مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كردبێت
ره‌تیشیكرده‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی بۆ مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كردبێت و رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ین له‌واده و كاتی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌جێبگه‌یه‌نین.