به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵنه‌بژێردراوی ئه‌مریكا ده‌ركردوه، به‌دواداچونی كه‌یسه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیش له به‌غدا سنورداربوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبونی رێكاره یاسایه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسیه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانى سه‌ركه‌وتن شه‌هید ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس وهاوڕێكانى و وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌و روداوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تره‌مپ له دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه به پێی ماده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عێراقی بوه.
له باره‌ی وته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رونیكردوه، به‌دواداچونه‌كانی نوێنه‌ری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا بۆ كه‌یسه‌كه به‌نوێنه‌رایه‌تی داواكارانی گشتی عێراق، سنوردار و به‌پێی یاسا و بۆ زانینی رێكاره‌كانی دادگا و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كه‌یسه بوه.