سه‌رۆك كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی زامنكردنی سیسته‌می خوێندنی پێشكه‌وتو

ناوخۆ
  • 14-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى زامنكردنی سیسته‌می خوێندنی پێشكه‌وتو و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران له‌به‌ر رۆشنایی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌رۆك كۆمار‌ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ شاندی كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌م".
    سه‌رۆك كۆمار باسی له‌گرنگی پشتیوانی خوێندنی ئه‌كادیمی و په‌ره‌پێدانی خوێندنی زانكۆكانی وڵات و فه‌راهه‌مكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی زانكۆ، كادرانی وانه‌بێژ، پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و ره‌چاوكردنی دۆخی گشتی وڵات كرد، كه‌ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ھاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، ھه‌روه‌ھا باسی له‌ پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خوێندكاران و زامنكردنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران كرد.
    ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار گوێی گرت بۆ شاندی میوان له‌باره‌ی كاره‌كانی كۆلێژ و به‌شێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ روبه‌ڕوی خوێندنی زانكۆكان ده‌بێته‌وه‌، ھاوكات سه‌رۆك به‌رھه‌م پشتیوانی ته‌واوی خۆی پیشاندا له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی خوێندنی ئه‌كادیمی و فه‌راهه‌مكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندكار و كادرانی وانه‌بێژ.