سه‌رۆك كۆمار و شاندى هه‌رێم تاوتوێى چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی وبه‌رده‌وام به‌ئاڕاسته‌ى بوودجه‌ى دارایی ده‌كه‌ن

  • 14-01-2021, 00:00
  • +A -A

    بەغدا_اەع
     
    سەرۆک کۆمار پێداگری کرد لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵکی خۆراگری کوردستان، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، دوور لە ململانێ سیاسییەکان. 
     
    نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار ،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەڕاگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق و لەبارەی دواین پێشھات و گۆرانکارییە سیاسی و یٔەمنی و یٔابوورییەکانی عێراق و کوردستان گفتوگۆکرا.
     
    جەختکرایەوە لەگرنگی ھەمەھانگی لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان لە پێناو چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان لە رێگای گفتوگۆ و دیاڵۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ تێپەراندنی دۆخەکە و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان بەیٔاڕاستەی بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و خەڵک.
     
    لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو کرایەوە لەبارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان، دوور لە ململانێ سیاسییەکان.
     
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا یٔاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە تێپەراندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١ لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر خەڵک.