به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ عه‌لى عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی گرفته داراییه‌كانى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی پێشوازی کرد لە عه‌لى عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی،لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بەو گرفتە داراییانەی رووبەرووی وڵات بۆتەوە لە قۆناغی ئێستادا لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حه‌لبوسى جه‌ختى کردەوە لەسەر دانانی ئاستێک بۆ رەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای دارایی لەسەر دۆخی ئابوری وڵات و کارکردن بۆ دارشتنی پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی ئێستا و تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی و پاراستنی مافی هاوڵاتیان.