حه‌لبوسى و ئه‌میندارى به‌غدا تاوتوێى دابین كردنى بودجه‌ى ئه‌میندارێتى پایته‌خت ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 14-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە  عەلا مەعماری ئەمینداری بەغدا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وە"له‌دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکانی پایتەخت کرا کە بەدەست کەمی خزمەتگوزاری دەناڵێنن".
     به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"حه‌لبوسى گوێبیستی رونکردنەوەی ئەمینداری بەغدا بوو سەبارەت بە کارەکانی ئەمیندارێتییه‌كه‌ و پلانەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خزمەتگوزاری و بوژانەوەی ژێرخان باشکردنی شەقامەکان.
    هەر لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بودجەی تەرخانکراو بۆ  ئەمیندارێتی بەغدا کرا لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021.