بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند لە شەقامی فەلەستینی شاری بەغدا 3 تكەسیان بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی چەند پارچە ئاسەوارێك دەستگیركردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رایگەیاند هێزەكانیان 3 كەسیان بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی چەند پارچە شوێنەوارێك دەستگیر كردووە، دەشڵێت دەستیان گرتووە بەسەر 2 پارچە شوێنەوار و پەرتوكێكی مێژووییدا.