ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى:حه‌لبوسى ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 14-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانگه‌ى پاراستن له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ئاشكراى كرد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى خولى ئێستا ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2021 ئاشكراكردووه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ فۆرمى ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی تایبه‌ت به‌(محه‌مه‌د رێكان حه‌دید عه‌لى حه‌لبوسى)سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى  نوێنه‌ران بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌".