لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى:جێگیركردنى بریارى 315 بنه‌مایه‌كه‌ بۆ په‌سه‌ند كردنى بودجه‌

ناوخۆ
  • 13-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مزهر جبورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ جێگیركردنى بریارى315 بنه‌ماى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى وڵات.
     
    جبورى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" هه‌زاران وانه‌بێ و گرێبه‌ست ئه‌م بریاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ وله‌ چاوه‌ڕوانى جێگیركردنیانن له‌ بودجه‌ى نوێ".
    رونیشیكرده‌وه‌ "جگه‌ له‌مانه‌ ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌ گرێبه‌ستى به‌شائیر و لخه‌یرن ماوه‌یه‌كى زۆره‌ موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ ".