بهغدا-اهع
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار چوونەپاڵ رێككەوتننامەی پاریسی بۆ كەشوهەوا-ی پەسەندكرد، لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا ساڵح رایگەیاند، پەسەندکردنی یٔەم یاسایە بۆ یٔەوەیە کە رووبەڕووی گۆڕانکاری کەشوھەوا ببینەوە کە لە یٔەنجامی پیسبوونی کەشوهەوادا دروستبووە.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند :" سهرۆك كۆمار لەمیانی وتارێکدا کە لە لوتکەی کەشوھەوای جیھانی دا پێشکەشی کرد رایگەیاند، یٔەم هەنگاوە گەورەیە بووە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە پشتبەستن بە ھەمە جۆرکردنی سەرچاوەی یٔابووری و پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی ووزەی نوێ و خستنەگەڕی میكانیزمی تەندروست، بۆیە زۆر گرنگە لە پرۆسەی پەرەپێدانی یٔابووری و پاراستنی كەشوهەودا، پاڵپشتییەكی تەواو لە وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەتدا بكرێت، هەروەها بایەخێكی تەواویش بدرێت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان و پشتیوانیکردنی ژنان.
راشیگەیاند " لەپێناو بەدەنگەوەهاتنی خێرای هەنگاوەكانی پهسهندکردنی یٔەو رێككەوتننامەیە، عێراق دەستیكرد بە نووسینەوەی بەڵگەنامەی پشكدارییە نیشتمانییەكان (NDC) كە گوزارشتە لە نەخشە رێگای هەرە باڵای وڵات لە كاركردن لە بواری گۆرانكارییەكانی كەشوهەوادا، یٔەمە جگە لەوەی دەبێتە بنەمایەكی پتەو بۆ دامەزراندنی پایە بنەڕەتییەكانی یٔابوورییەكی ژینگەپارێز".
شایەنی باسە یٔەو لوتکەیە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھاوکاری بەریتانیا و فەرەنسا میوانداری کردبوو، بە بەشداری ٧٠ سەرۆک و سەرکردەی جیھانی، بەبۆنەی ساڵیادی پێنجەم ساڵەی راگەیاندنی رێككەوتننامەی پاریس بۆ كەشوهەوا یٔەنجامدرا.