به‌غدا-اه‌ع
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دەدا لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە،داوایشى كرد په‌له بكرێت له لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران.
حه‌یده‌ر جابرى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى سه‌در له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند:"موقته‌دا سه‌در ڕوونیكردۆته‌وه"چەند دەنگێک بەرزبوونەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە جا ئیتر لە حزبەکانەوە بێت یاخود ئاژاوەگێڕان، ئێمە هۆشداری دەدەین لە دواخستنی و هیوادارین هەمووان بە ژیرییەوە پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ئەو هەڵبژاردنە،سه‌ر له‌نوێ داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد تۆماره‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه".
جابرى دووپاتیشیكرده‌وه"سه‌در پشتگیرى له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات سەرۆک وەزیران دژی گەندەڵكاران دەستپێکردووە، كه پێویستە پەلە بکات لە لێپێچینەوەی گەندەڵکاران بەبێ گوێدانە لایەنگرییان".
وتیشى"سه‌در سه‌ر له‌نوێ داواى چوونەدەرەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە خاکی عێراق، كرد وڕێگاگرتن له هەر دەستێوەردانێکى ده‌ره‌كى چونكه شكۆى وڵات لاواز ده‌كات."
جابرى ئاماژه‌یشیدا"سه‌در داواش دەکات حکومەتی عێراق جێگرەوەیەک بۆ غاز و وزەی کارەبا بدۆزێتەوە بە تایبەت دوای ئەوەى ئێران هەناردەکردنی ڕاگرت.