بەغدا_اەع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە رۆڵی یٔەدیب و رۆشنبیرانی بە گرنگ زانی لە چارەسەرکردنی كێشەکانی وڵات و هاووڵاتیان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیاندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیند:" سەرۆک کۆمار لە كۆشكی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەك یٔەدیب و رۆشنبیران.
ساڵح جەختیكردەوە لەپێویستی خستنەگەری ھەوڵەکان لە پێناو پێشكەشكردنی پشتیوانی و گرنگیدان بە یٔەدیب و رۆشنبیران و هونەرمەندان، وەک پشتیوانییەک لە بەرھەمھێنانی کارە ھونەری و یٔەدەبی و فكرییەكان و یٔەنجامدانی فیستڤاڵ و دیدگا رۆشنبیرییەكان.
یٔاماژەیكرد بەو رۆڵە گەورەییەی كە دەكەوێتە یٔەستۆی یٔەدیب و رۆشنبیران لە چارەسەرکردنی كێشەکانی وڵات و هاووڵاتیان لە رێگەی بەرهەمە رۆشنبیرییەکان، ھاوکات رۆڵی رۆشنبیرانی بە گرنگ زانی بۆ گێڕانەوەی پێگەی وڵات لە ناوەندی شارستانی و رۆشنبیرییەکان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم گوێی گرت بۆ گفتوگۆی یٔەندامانی شاندەکە لەبارەی یٔەو یٔاستەنگانەی كە رووبەڕووی كاری یٔەدیب و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دەبێتەوە لە عێراق، ھەروەھا پشتیوانی سەرۆك كۆماریان بەرزنرخاند لە پاڵپشتیكردنی ناوەندە رۆشنبیرییەکان.