واده‌ى به‌فربارین له‌هه‌رێمى كوردستان دیاریكرا

ناوخۆ
  • 12-01-2021, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع-ئیڤان ناسڕ

     
    و:سۆما جاف
     
    فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوبه‌رى گشتى كه‌شناسى وبوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ،ڕۆژانى داهاتوو شه‌پۆڵێكى به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.
    ئیبراهیم بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌ڕۆژانى ڕابردوودا پاڵه‌په‌ستۆییه‌ك پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌ وبووه‌ هۆى بچڕاندنى باران وبه‌فربارین له‌ناوچه‌كه‌"،ئاماژه‌یشیدا"له‌پێنجشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌ نزمبوونه‌وه‌یه‌ك ڕووده‌دات وكه‌شوهه‌واى زستانه‌ جارێكى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما".
    وتیشى"شه‌پۆڵى به‌فر وباران بارین تاوه‌كو كۆتایی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌فر به‌چڕى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌بارێت".