به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه سه‌ربارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت رێژه‌ى نرخى نه‌وت له بوجه‌ى گشتى 2021 كه هه‌ژماركراوه ناگۆردریچت.
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت رێژه‌ى كورتهێنان له بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كه‌مده‌كاته‌وه ،ئه‌مه‌ش له میان سود وه‌رگرتن له په‌راوێزى جیاوازى له نێوان ئه‌و نرخه‌ى له بودجه دانراوه و نرخى راسته‌قینه كه نه‌وت ده‌فرۆشرێت له بازاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
سعێدى وتیشى"له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره رێژه‌ى نرخى نه‌وتى هه‌نارده كرا‌و ناگۆرین،له پرۆژه یاساى گشتى بودجه‌ى 2021 ،سه‌ربارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت،ئه‌مه‌ش سودێكى زۆرى هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بودجه‌دا".