فه‌یاز و ئه‌عره‌جى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پته‌وكردنى هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش

ئەمنی
  • 11-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى هاوبه‌ش بۆ سه‌پاندنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ وڵات.
     
    نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى له‌ راگه‌یاندراوێكدا ،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" فه‌یاز پێشوازى له‌ ئه‌عره‌جى كرد نله‌ دیداره‌كه‌ تاوتوێى دوا پێشهاته‌كانى ره‌وش ئه‌منى و سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌ كرد".
     
    به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر " گرنگى هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ وڵات و به‌رده‌وام بوون له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش".