به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى رایگه‌یاند،زیاتر له ترلیۆنێك دینار ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وانه‌ى بریارى 315 ده‌یانگرێته‌وه له بودجه‌ى 2021 ،ئاشكراشى كرد ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
په‌رله‌مانتار مه‌حاسن حه‌مدون ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند:" بودجه‌ى 2021 تاوه‌كو ئێستا له بوارى خوێندنه‌وه دایه،و خوێندنه‌وه‌ى یاسایى و شیكارى بۆ كراوه بۆ گه‌یشتن بۆ سنورى ژماره‌كان".
وتیشى" هه‌ندێك پاره چاودێرى كراوه به زیاتر له ترلیۆنێك دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ده‌توانرێت سودى لێوه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وانه‌ى بریارى 315 ده‌یانگرێته‌وه ئه‌وانه‌ش گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه و وانه‌بێژى بهخۆڕان".
له‌باره‌ى لێبرینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه حه‌مدون ئاماژه‌ى به‌وه دا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و لێبرینهوهش ته‌نها هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بگرێته‌وه ".