به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سێ تیرۆرست له‌نه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركران.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌هه‌واڵگیرى پۆلیسى وزه توانیان سێ تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌كانى(4ى تیرۆر)ده‌ستگیر بكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بوون"ئاماژه‌یشیدا"دوو تیرۆرست له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران وتیرۆرستى سێیه‌م له‌سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركرا،به‌پێى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن كه‌له‌ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگاوه بۆیان ده‌ركرابوو چونكه چه‌كدارى به‌ناو هه‌ردوو كه‌رتى نه‌ینه‌وا وسه‌ڵاحه‌ددینى تیرۆرستانى داعش بوونه".
وتیشى"له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه‌چه‌كدارى تیرۆرستانى بوونه وبه‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كردووه دژى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیان له‌پێش پرۆسه‌ى رزگاركردن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى وت"وته‌ى تیرۆرستان تۆماركراوه به‌دانپێدانانه‌وه وڕاده‌ستى لایه‌نى مه‌به‌ست كراون".