لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى واده‌ى وردبینیكردنى ناوى پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دیاریكرد

  • 11-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هه‌نگاوى ناوه‌ به‌ره‌و دانانى پرۆتۆكۆڵى هاریكارى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئاسانكردنى رێوشوێنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا پرۆسه‌ى وردبینیكردنى پارته‌كان به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنیان به‌رده‌وامه‌.
    باسم به‌درى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،بۆ دانانى پرۆتۆكۆڵى هاریكاریكردن له‌پێناو ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان به‌شێوازێك وردى وخێراییه‌كى ده‌سته‌به‌ربكات،وه‌ك چۆن له‌ڕاسپارده‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه‌".
    وتیشى"وردبینیكردنى لیستى پاڵێوراوه‌كان به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجام نه‌دراوه‌،چونكه‌ دوا قۆناغه‌ وبه‌نده‌ به‌ماوه‌یه‌كى یاساییه‌وه‌ كه‌نابێت له‌15 ڕۆژ زیاتر بێت ،وپێش دوو مانگ له‌واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێده‌كات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى وردبینیكردنى پارته‌كان به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنیان به‌رده‌وام هه‌یه‌".
    پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكردبوو حكومه‌ت هه‌نگاوى ناوه‌ به‌ره‌و پشتیوانیكردنى ئه‌ركى كۆمسیۆن به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌،له‌پێناو پابه‌ندبوون به‌كات وخشته‌ زه‌منییه‌كان كه‌پێویسته‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.