به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایى خۆیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و وته‌بێژی حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، رێوشوێنی یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه رێكاره‌كانی خۆپارێزی پێشێل ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تدا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چو، لایه‌نه‌كانی راسپارد به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدان و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌روه‌ها "گرنگیه‌كی جدی هه‌یه له‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت چاودێریه‌كی توندی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری پاكی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات".
هه‌ر له له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زیری ته‌ندروستی داوای قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردنی هاوڵاتیانی كرد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كۆرۆنایان تێدا بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا ڕێوشوێنی یاسایی توند بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پرسه داده‌نێن و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سازده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگ له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی درا و په‌سه‌ندكرا، به‌وه‌ش ناوی ده‌سته‌ی سه‌رژمێری و سیستمی زانیاری جوگرافی ده‌گۆڕدرێت بۆ ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار، هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی پاره بۆ پرۆژه‌ی بۆریی ده‌ریایی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له به‌نده‌ره‌كانی باشوره‌وه.