كازمی: جه‌ژنی پۆلیس ناونیشانی ده‌وڵه‌ت و پرۆژه‌ی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت

  • 9-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، جه‌ختیكرده‌وه‌‌ كه‌ جه‌ژنی پۆلیس مانای ناونیشانه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت و پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند:"له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی 99 یه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پۆلیس و ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 27ی ئاماده‌كردن له‌په‌یمانگای باڵای پێشخستنی ئه‌منیی و ئیداری، و نمایشكردنی به‌شێك له‌كه‌رته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رێكیان خستبوو، كازمی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ جه‌ژن به‌بۆنه‌ی یادی 99 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پۆلیسی عیراقه‌وه‌ ده‌گێڕن، 99 ساڵ له‌ به‌خشش و ده‌ستكه‌وت و قوربانیدان.
    كازمی راشیگه‌یاندووه‌، عیراقییه‌كان قوربانییه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رز ده‌نرخێنن و شه‌هیدانی ناوخۆ گوزارش له‌ شه‌هیدان و سمبووڵی عیراق ده‌كه‌ن، قوربانییه‌كانی ناوخۆ پارێزگارییان له‌عیراق كرد و بوونه‌ مایه‌ی رزگاركردنی خاكه‌كه‌ی له‌ چنگی تیرۆرستانی داعش.
    كازمی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ پۆلیس ده‌بێت له‌خزمه‌تی گه‌لدا بێت و هه‌مووشمان له‌خزمه‌تی گه‌لدا ده‌بین، ئه‌وه‌ ئه‌ركێكه‌ و ده‌بێت شانازی پێوه‌ بكه‌ین، روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌ن و ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ چاكسازی و هاوكاری له‌ نێوان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو  ناونیشانی گه‌وره‌ی نیشتمانی و تێگه‌یشتنه‌ له‌ده‌وڵه‌ت.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ متمانه‌ی گه‌وره‌مان به‌ پاڵه‌وانانی ناوخۆ هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ ده‌بن كه‌ به‌ گه‌له‌كه‌یان و به‌فه‌رمانده‌كانی خۆیانیان داوه‌، و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ئاسایشی ناوخۆی وڵات و پاراستنی گه‌له‌كه‌یانه‌.