بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران،دووپاتیكردهوه ئەوەی سوپا پاڵەوانەکەمان لەکاروانی سەدەکان پێشکەشی کردووە جێی شانازییە و مایەی نەمرییە، و پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی زیاترە بۆ ئەو دامەزراوە نیشتمانییە کە زۆری بەخشتیوە لەمیانی کاروانە گەشاوەکەی.
حهلبوسى لهپهیامى پیرۆزبایی یادى سهد ساڵهى دامهزراندنى سوپاى عێراق كهوێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سوپاکەمان بە درێژایی مێژوو بەرزترین وێنەی ئازایەتی نیشانداوە، بەخوێنی کاروانی شەهیدان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، لەهەموو لایەکەوە هەوڵی پاراستنی نیشتمان و ئاسایش و سەروەری داوە".
حهلبوسى گەرمترین پرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانانی سوپای عێراق كرد بەبۆنەی یادی سەدساڵەی دامەزراندنی، خوازیاربوو سەرجەم فەرماندە و سەربازان سەرکەوتووبن لە خزمەتکردنی نیشتمان و بەرگریکردن لێی".
ڕوونیشیكردهوه"ئەوەی سوپا پاڵەوانەکەمان لەکاروانی سەدەکان پێشکەشی کردووە جێی شانازییە و مایەی نەمرییە، و پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی زیاترە بۆ ئەو دامەزراوە نیشتمانییە کە زۆری بەخشتیوە لەمیانی کاروانە گەشاوەکەی".
رەحمەت بۆ شەهیدان و چاکبوونەوە بۆ برینداران سەربەرزی و ئاشتی بۆ عێراق و گەلەکەی لەسایەی سوپا ئازاکەی.