به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق پیرۆزباییكرد.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"پیرۆزبایی یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق ده‌كات"،ئاماژه‌یشیدا"سوپاى عێراق له6ى كانوونى دووه‌مى 1921 دامه‌زرا ،وهێشتا لهڕێرهوهكانى به‌رده‌وامه وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له‌جه‌نگه‌كان له‌پێناو شكستپێهێنان به‌داعش".
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند چالاكییه‌كانى نمایشى سه‌ربازى به‌بۆنه‌ى هاتنى یادى 100 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق له‌گۆڕه‌پانى بۆنه‌كان له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا ده‌ستیپێكرد.