ئه‌سه‌دى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى ته‌واوكردنى بنیاتنانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبره‌ودانیان

ئەمنی
  • 6-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌بدلغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ته‌واوكردنى بنیاتنانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبره‌ودانیان.
    ئه‌سه‌دى له‌میان پیرۆزباییكردنى یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقى كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تێپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر یادى دامه‌زراندن وامان لێده‌كات جه‌ختبكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى یه‌كریزى نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كان وهاوڵاتیان كه‌هه‌میشه‌ پشتیوانێكى به‌هێزى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوونه‌ له‌به‌رگرى كردن له‌عێراق وئاسایشه‌كه‌ى،ولێره‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌پێویستى ته‌واوكردنى بیاتنانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان وبره‌ودانیان به‌تایبه‌ت ئارام وڵاتمان له‌م قۆناغى سه‌خته‌ په‌یوه‌سته‌ پێیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ڵغانى پاراستنى نیشتمان وده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركه‌وتنن.
    سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى به‌م بۆنه‌ نیشتمانییه‌ نه‌مره‌ پیزۆربایی له‌سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت قاره‌مانانى سوپا وهێزه‌ چه‌كداره‌كان ،وهه‌روه‌ها سه‌رى ڕیزى ونه‌وازش بۆ شه‌هیدانى داده‌نوێنن كه‌گیانى خۆیان كرده‌ قوربانى له‌پێناو ئازادى وڵاته‌كه‌یان ،ونزاى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ بریندارانى قاره‌مانیش كرد.