به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ده‌ستگیركردنى به‌ناو موفتى داعش له‌دیوانى بانگه‌واز ومزگه‌وته‌كان له‌پرۆسه‌یه‌كى هه‌واڵگیرى له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"تیمه‌كانى له‌به‌شى هه‌واڵگیرى دۆره سه‌ر به‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى به‌غدا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان تیرۆرستێك له‌ناوچه‌ى دۆره له‌به‌غدا به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیربكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كدارى تیرۆرستانى داعش بووه،وله‌به‌ناو كه‌رتى فورات له‌پارێزگاى ئه‌نبار له‌پۆستى موفتى داعش له‌دیوانى بانگه‌واز ومزگه‌وته‌كان كاریكردووه له‌كاتى داگیركردنى پارێزگاكه له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه پێش پرۆسه‌كانى ڕزگارى وله‌گه‌ڵ خێزانه ئاواره‌كان ئاواره‌ى پارێزگاى به‌غدا بووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌چاوى هێزه ئه‌منییه‌كان حه‌شاربدات".
ڕوونیشیكرده‌وه"یه‌كێك له‌براكانى تیرۆرست بووه وله‌ماوه‌كانى ڕابردوو وله‌كاتى ته‌قینه‌وه‌ى خانوویه‌ك له‌شارۆچكه‌ى ڕاوه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار وله‌نزیك فه‌رمانگه‌ى كاره‌با كوژراوه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وته‌كانى تۆماركراوه وده‌ستبه‌سه‌ركراوه بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌رى".