به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵلا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كرد به‌بۆنه‌ى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى قاره‌مانى عێراق ،ئاماژه‌یشیدا پێكهاته‌كانى هێزه چه‌كداره‌كان گه‌وره‌ترین داستانى قاره‌مانێتى نیشتمانی‌یان له‌مێژووى هاوچه‌رخدا تۆماركرد.
یاره‌ڵلا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى گه‌لى خوشه‌ویستى عێراقمان وڕۆڵه‌كانى سوپاى قاره‌مان ده‌كه‌م،به‌بۆنه‌ى یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى قاره‌مانى عێراق كه‌جوانترین وێنه‌ى قاره‌مانێتى وگیانفیدایین تۆماركرد له‌به‌رگرى كردن له‌خاك وئاسمانى نیشتمانى خۆشه‌ویستمان وپاراستنى به‌ها وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وپارێزگاریكردن له‌یه‌كریزى گه‌له‌كه‌ى".
وتیشى"ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه له‌سایه‌ى سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانى قاره‌مانانى سوپا وهێزه ئه‌منییه‌كانى تر دژى تیرۆرستانى داعش ،ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ى جه‌ژنى سوپاى قاره‌مان یادى شه‌هیده خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌گیانى خۆیان له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌یان كرده قوربانى".
وتیشى"به‌شانازییه‌وه یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى قاره‌مانى عێراق وسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌گه‌وره‌ترین داستانى قاره‌مانێتى نیشتمانیان له‌مێژووى هاوچه‌رخدا تۆماركرد به‌ڕزگاركردنى خاكى عێراق له‌چنكى تیرۆر له‌ڕێگاى زنجیرییه‌ك سه‌ركه‌وت له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی وپیشه‌یی وهه‌ستى باڵاى جه‌نگاوه‌رى".