به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،پێشبینى كرد خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 بخرێته خشته‌ى دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان كه‌بڕیار وایه ڕۆژى شه‌ممه سازبكرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیاردهدهرى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیاره دانیشتنى په‌رله‌مان ڕۆژى شه‌ممه،سازبكرێت وخوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى بوودجهیش بخرێته خشته‌ى دانیشتنه‌كه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌ى دارایی پرۆژه وه‌رده‌گرێت وده‌ست بهتاوتوێكردنى بڕگه‌كانى ده‌كات وپێشنیارى جێگره‌وه پێشكه‌ش ده‌كات یان مادده‌كان جێگیر ده‌كات".
ڕوونیشیكرده‌وه"دواى ته‌واوكردنى تاوتوێى بڕگه‌كانى پرۆژه‌كه پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت ودانیشتنێكى تایبه‌ت دیاری ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه،وتیایدا یاسا ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى حكومه‌ت وجێگرهوهكهى لیژنه‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان نمایشده‌كرێت ودهنگدانیش به‌شێوه‌ى ورده‌كارى ده‌بێت به‌جیاجیا تا به‌ته‌واوه‌تى ده‌نگ له‌سه‌ر یاساه ده‌درێت "،ئاماژه‌یشیدا"پرۆسه‌كه به‌گشتى نزیكه‌ى مانگێك ده‌خایه‌نێت ئاماژه‌یشى به‌هه‌وڵه‌كانى په‌رله‌مان دا بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه چونكه قۆناغى ئێستا هه‌ستیاره وپێویستى به‌ئه‌ركى تایبه‌ته".
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌فار ئاشكرایكرد"لیژنه‌كه‌ى ده‌یه‌وێت وه‌زیر وپارێزگار وسه‌رۆكى ده‌سته‌كان میواندارى بكات بۆ دڵنیابوون له‌قه‌باره‌ى گوژمه‌كان پێش ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه پێشكه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات".