به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن یه‌كه‌م عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پیرۆزبایی لهسوپاى عێراق كرد به‌بۆنه‌ى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى .
ساعدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ یادێكى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه،وتیایدا قاره‌مانێتى پیاوانێكى به‌ڵێن ڕاستگۆ به‌بیر دێنینه‌وه،كه‌هه‌موو به‌هایه‌كى به‌نرخیان كرده قوربانى له‌پێناو خاكى نیشتمان وسهربڵندى وڵات،پیاوانێك كه‌هه‌میشه خۆراگر بوون وبهرخۆدانیان كرد تا ئه‌و كاته‌ى به‌ئازایانه شه‌هید بوون،وجوانترین نموونه‌یان پێشكه‌شكرد بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى دوایان،وجه‌ختیان كرده‌وه كه‌عێراق سه‌ربه‌سته وشایسته‌ى قوربانیدان وگیانفیداییه".
وتیشى"ئه‌مڕۆ یادى سه‌د ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سوپاى قاره‌مانى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه،ئه‌م یاده كه‌هه‌موو واتا وبههایهكى تیایدایه ومه‌زنى عێراق وباڵانسى ڕه‌سه‌نى شارستانییهتییهكهى له‌خۆده‌گرێت،سوپاى عێراق جوانترین وێنه‌ى مێژوویی پێشكه‌شكرد لهقارهمانێتى گه‌وره لهجهنگهكانى برا عه‌ره‌به‌كانى وبهشدارییهكى به‌هێزى تیا كردووه".