سەرۆک کۆمار جەختدەکاته‌وه‌ لە پێویستی زامنکردنی هەڵبژاردنێكى پاك و یەکلایکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی

ناوخۆ
  • 5-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك کۆمار و سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای دادوەری جەختدەکەنەوە لە پێویستی زامنکردنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و یەکلایکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکایه‌تى کۆمار،له‌ رایگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ یٔەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند:" ساڵح پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای دادوەری،لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و جەختکرایەوە لەگرنگی خستنەگەڕی هەوڵی ھەمووان بۆ زامنکردنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان وەک مافێکی دەستووری رەوا دوور لەساختەکاری و فرتوفێڵ".
     
    جەختیشکرایەوە"لە گرنگی پەلەکردن لە یەکلایکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و یٔەنجومەنی باڵای دادوەری لە بوارەکانی یاسادانان وەک پێویستییەک بۆ قۆناغی داهاتوو و پاڵپشتیکردنی رۆڵی دادگا بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری".