به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی ئه‌لفرێد سه‌معان سه‌ره‌خۆشى كرد.
كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه،ڕایگه‌یاند،"بەخەم وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا ئەلفرێد سەمعانمان پێگەیشت، كۆچكردوو تەمەنێكی لەخزمەتكردنی ئازادی و دادگەریدا بەسەربرد. بەم كۆچە عێراق دارخورمایەكی گەردن بەرزی لەدەستدا كە پڕبوو لە داهێنان و نیشتمانپەروەری و خەبات".
وتیشى"درود بۆ گیانی پاكی، پرسەو سەرەخۆشی بۆ ئەزیزانی".